بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالفۆنس دێ لامارتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لامارتین

ئالفۆنس ماریێ لویز دو پارت دو لامارتین (٢١ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٠–٢٨ی نیسانی ١٨٦٩) کەسایەتی نووسەر و شاعیری ڕۆمانسیزم و سیاسی فەڕەنسی بوو.

دەربارەی محەممەد

[دەستکاری]

لەکتێبی "Histoire de la Turquie" لامارتین سەرسامبوونی خۆی لەسەر محەممەد دەربڕیوە:[١] ” کێ دەتوانێت یەکێک لە ناودارەکانی مێژوو لە بلیمەتیدا لەگەڵ موحەممەد بەراورد بکات؟ بەڵێ ئەمەیە موحەممەد فەیلەسوف وتاربێژ، یاسادانەرو شەڕزان، دامەزرێنەری بیری یەکتاپەرستی بە ھەموو پێوەدانگێک دەمەوێت بپرسم کەس ھەیە لە موحەممەد گەورەتر؟ ”:[٢]

دڵدار یەکەم نووسەری کوردە، کە دەربارەی ( لاماتین) وتاری نووسیبێ. وتارێکی پتر لە ١٢ لاپەڕەیی لە سەر لاپەڕەکانی گەلاوێژی ژمارە ( ٧و٨) ساڵی سێیەم، تەمووزو ئابی ١٩٤٢. هەر لە دوای ئەو وتارە چەند کۆپڵە شیعرێکی ئەوی کردۆتە کوردی، شایانی باسە نورەدین بەهائەدینی هاوڕێ دڵدار یەکەم کەس بووە شیعری لامارتینی بۆ کوردی وەرگێڕاوە بەناوی ( گوم)، کە لە گەلاوێژی ژمارە ٩و١٢ ساڵی ١٩٤١ بڵاوکراوەتەوە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "ویکی ئینگلیزی لامارتین دەربارەی محەممەد"
  2. ^ "فیردەوس"[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. ^ گۆڤاری گەلاوێژ ژمارە ( ٧و٨)ساڵی سێ، تەمووزو ئابی ١٩٤٢، یونس رؤف دڵدار،. «لامارتین». گۆڤاری گەلاوێژ.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)